هەر چەندە ئەم وەرزە یانەی هەڵۆ ئاستی یاری كردنی وەكو پێویست نییە لە یارییەكانی ئەم وەرزی خولی نایابی یانەكانی كوردستان و لە هەشت هەفتەی یاری كردنی یانەكە تەنیا حەوت خاڵیان كۆكردۆتەوەو لە پلەی 13هەمی یانەكان دێن، بۆ باشتر كردنی ئەنجامی یانەكەش دەستەی كارگێڕیی یانەكە بڕیاری دوورخستنەوەی مەحمود مەجیدی راهێنەری یانەكەی دا، لە ئێستاشدا یانەی هەڵۆ بەدوای راهێنەرێكی بەتوانادا دەگەڕێت بۆ پڕكردنەوەی شوێنی ناوبراو، لە بارەی دووڕخستنەوەی راهێنەریش ئەحمەد خەلیل سەرۆكی یانەی وەرزشی هەڵۆ بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: یاریزانەكانمان ئەم وەرزە لەگەڵی ئاسودە نەبوون لە یارییەكان وئەویش لەگەڵیان نەدەگونجا، هەر چەندە ئەو باسی ئەوەی كردووە كە ئێمەدەستكاریی كاروباری هونەریی تیپەكەمان كردووە بەڵام ئەم جۆرە قسانە دوورن لە ڕاستییەوە، ئێمە 12 ساڵە كە لەم یانەیەین هیچ كات دەستكاری كاروباری هونەریمان نەكردوە، ئێستا دینۆ یاریدەدەری یانەكە تیپەكە بەڕێوە دەبات تاكو دەست نیشان كردنی راهێنەرێكی بەتوانا، چەندین راهێنەریش پەیوەندیی بە ئێمەوە كردووە بۆ راهێنەرایەتی، بەڵام ئێمە هەموو كەسێك دەست نیشان ناكەین و پەلە لە هێنانی راهێنەر ناكەین بەدوای كەسێكی شارەزا و بە ئەزمووندا دەگەڕێین.