وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان لە شارەكانی كوردستان، یەكێتیی ناوەندیی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی هەڵبژاردەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بەبەشداریی هەریەك لە هەڵبژاردەی پارێزگاكانی(هەولێر، دهۆك، كەركوك، سلێمانی) بۆماوەی یەك رۆژ لە شاری هەولێر لە یاریگای بنكەی وەرزش و لاوانی عەنكاوە یارییەكانی بەڕێوەچوو، كوڕو كچە یاریزانانی هەڵبژاردەی شارەكان ڕكابەری یەكترییان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەكە، لە كۆتاییدا هەڵبژاردەی سلێمانی كوڕان و كچان یەكەمی پاڵەوانیەتیەكە بوون، لە بارەی ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەكەش رزگارمەجید ئەندامی یەكێتیی ناوەندیی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان ئەم پاڵەوانێتییەمان ئەنجامداوە، ئاستی پاڵەوانێتییەكە زۆر بەرز بوو چوار هەڵبژاردەی شارەكان بەشدارییان كردو هیچ كێشەو گرفتێكمان نەبوو بۆ ماوەی یەك رۆژ بەڕێوەچوو، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی كوڕان –تیپ
1-سلێمانی
2-كەركوك
3-دهۆك
ئاستی كچان-تیپ
1-سلێمانی
2-هەولێر
3-كەركوك
ئەنجامی بەشێك لەیاریزانان
ئاستی كوڕان كە پلەی یەكەمیان بەدەست هێناوە
(داستان جەمال راكردنی 100م، كەیوان تۆفیق یەك باز، نزار ئەكرەم سێ باز،نەشوان یاوەر 800م).
ئاستی كچان ئەوانەی پلەی یەكەمیان بەدەست هێناوە
(شیلان حوسێن هەڵدانی دیسك، شەمام سەمەد100م، شێنێ عەزیز800م،نور محەمەد هەڵدانی رم).