لە خولی نایابی كوردستان زێرەڤانی، كەركوكی لە زەوی دا، هەولێریش دۆڕا، پێشمەرگەی هەولێریش پێشەنگی یانەكانی وەرگرت
لە چوار چێوەی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان شەش یاری گرنگ بەرێوەچوو، یانەی ئاڵا لەسەر یاریگای خۆی لە شاری هەولێر دوچاری شكتێكی گەورە بوو لەسەر دەستی یانەی شێروانە و بە ئەنجامی(4-1)گۆڵ یارییەكەی دۆڕان، گۆڵەكانی شێروانە هەریەك لە یاریزانان(ئەركان رەحیم، ئەنس مالیك 3گۆل)تۆماریان كرد، گۆڵی ئاڵا ئەحمەد محەمەد تۆماری كرد، لە شاری دهۆكیش یانەی زێرەڤانی سەركەوتنەكانی كەركوكی ڕاگرت و یارییەكەی بە ئەنجامی(3-2)گۆڵ لێ بردەوە، گۆڵەكانی زێرەڤانی هەریەك لە یاریزانان(شوان مامۆ، مستەفا سالار2گۆڵ)و گۆڵەكانی كەركوك(فازل عەباس،ئاكۆ محەمەد)تۆماریان كرد، یانەی هەولێریش لەسەر یاریگای فەرماندەیی بە تاكە گۆلێكی بێ بەرامبەر بە پێشمەرگەی سلێمانی خاوەن یاریگا دۆڕا گۆڵەكەش شوانە قادر تۆماری كرد، لەسەر یاریگای مەلعەبەكەش یانەی سلێمانی دووچاری یەكسان بوون هات لەبەرامبەر یانەی زاخۆ بە بێ گۆڵ هەردوو لا بە خالێك ڕازی بوون، یانەی نەورۆزیش لەسەر یاریگای خۆی دوای چەندین ئەنجامی خراپ یەكەم سەركەوتنی تۆماركرد لەسەر دەستی یانەی هەلۆ و بە تاكەگۆلێكی یاریزان بەهادین بەكر یارییەكەی لە یانەی هەلۆی میوانی بردەوە، یانەی پێشمەرگەی هەولێریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە شاری دهۆك لە یانەی دهۆكی بردەوە بە تاكە گۆلێكی یاریزان(شێرزاد محەمەد) یارییەكەی بردەوە، بەهۆی تەم و مژەوەش یاری نێوان هەردوو یانەی ئارارات و هەندرێن لە یاریگای پیرمام تەواو نەكرا بۆكاتێكی تر دواخرا، ریزبەندی یانەكانیش بەمشێوەی خوارەوەیە.
1-پێشمەرگەی هەولێر18خاڵ
2-كەركوك 18خاڵ
3-زاخۆ17خاڵ
فۆتۆ، شیڤان خەلیل
