لەخولی نایابی عێراقی دهۆك بەسەركردایەتی سائیر جەسام یەكەم سێ خاڵی دەستەبەركرد

لەخولی نایابی عێراقی دهۆك بەسەركردایەتی سائیر جەسام یەكەم سێ خاڵی دەستەبەركرد
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی یانە پلە نایابەكانی عێراقی، یانەی دهۆك لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانی یانەكەی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هاندەرانی یانەكەی رووبەرووی یانەی نەجەف بووە، لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی دهۆك بە تەكنیك و پلانەكانی راهێنەری بەتوانای یانەكە سائیر جەسام لە گەڵ دەست پێكی یارییەكە بە ئاستێكی بەرزەوە بەدیار كەوتن لە یارییەكەو لە دوای تێپەر بوونی 7خولەك لەیارییەكە گۆلێكی جوانیان لەرێگای یاریزان ئوسامە عەلی تۆماركرد، لە دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی نەجەف چەند هەولێكیان دا بۆتۆماركردنی گۆڵ بەڵام یاریزانانی بەرگری یانەی دهۆك بەردەوام لە شكست پێهینانی هێرشەكانی یانەی میوان بوون، لەبەرامبەریشدا هەریەك لە هێرشبەرانی یانەی دهۆك ئوسامە عەلی و موهەند عەبدول رەحیم و عەلا عەبدول زەهرە و میكۆنی بەرازیلی بەردەوام هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یانەی میوان بەر لە تەواو بوونی یارییەكەش بە چەند خولەكێك موهەند عەبدول رەحیم بە تۆپێك خۆی تاقی كردەوە و كەرار جاسم یاریزانی یانەكە بەهەلە گۆڵی دووەمی لە گۆڵەكەی خۆیان تۆماركرد ئەم گێمە بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ بە سوودی دهۆك بە كۆتایی هات، لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە بە رێنماییەكانی هەردوو راهێنەرانی تیپەكانیان هاتنە نێو یاریگا بە ئامانجی گۆڕینی ئەنجامی یارییەكە، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی نەجەف ئامانجیان یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یارییەكە بوو بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو یاریزانانی هەردوولا نەیان توانی لەم گێمە گۆڵی یەكتری بهەژێنن، سەرئەنجامیش یارییەكە بە سەركەوتنی یانەی دهۆك بە كۆتایی هات بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ و یانەی دهۆك كۆی خاڵەكانی بۆ9خاڵ بەرزكردەوە.
Top