لە خولی فوتساڵی نایابی یانەكانی كوردستان زێرەڤانی وئافرەتانی هەولێر بە ئەنجامی باش دەستیان پێ كرد

لە خولی فوتساڵی نایابی یانەكانی كوردستان زێرەڤانی وئافرەتانی هەولێر بە ئەنجامی باش دەستیان پێ كرد
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی دەست پێكی هەفتەی یەكەمی خولی نایابی فوتساڵی یانەكانی كوردستان لە چەند هۆلێكی جیاجیای شارەكانی كوردستان سێ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لە شاری دهۆك لەسەر یاریگای ئەو شارە كچانی زێرەڤانی میوانداری كچانی قەڵای توركمانی هەولێریان كرد، لەم یارییەش یاریزانانی یانەی زێرەڤانی توانیان بە ئاست و بە ئەنجام یارییەكە ببەنەوە و سەركەوتنێكی گرنگ بەسەر كچانی یانەی قەڵا بەدەست بهێنن و یارییەكەیان بە ئەنجامی(20-0)گۆڵ بردەوە، لەم یارییەشدا كچانی قەڵا ئاستیان وەكو پێویست نەبوو، گۆڵەكانی زێرەڤانی هەریەك لە یاریزانان(لاڤان عەلی 5گۆڵ، سیپەل شوكر9گۆڵ، وارژین جەمیل2گۆڵ،رۆندك فەخرەدین 2گۆل، رۆندك عەلی، سەجا محەمەد یەكە و یەك گۆڵیان تۆماركرد)، لەلایەكی دیكەوەش لە شاری سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی كچانی پیرەمەگرون وكچانی سەنحاریبی دهۆك رووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوولا ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، لە یارییەكەش كچانی سەنحاریب بەزحمەت توانیان یارییەكە ببەنەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، لە شاری دهۆكیش لە یارییەكی بەهێز یانەی ئافرەتانی هەولێر بووە میوانی كچانی گارە لەم یارییەشدا كچانی ئافرەتانی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە سوودی خۆیان بە كۆتایی هێنا بە ئەنجامی(4-0)گۆڵ یارییەكەیان بردەوە، یاری نێوان ئافرەتانی كەركوك وئەفرۆدێتیش بۆكاتێكی تر دواخرا.
Top