كوڕانی برایەتی و كچانی شەقــــڵاوە بوونە پاڵەوانی كوردستان
وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەكانی كوردستان بەبەشداری (10) یانە (سلێمانی، پێشمەرگەی سلێمانی، ئاشتی، هەڵەبجە، سیروانی شارەزور، برایەتی، ئەكاد، دهۆك، زێرەڤانی، سۆلاڤ) ئەنجامدرا و قۆناغی یەكەم بە 2 گردبونەوە بەڕێوەچوو، یەكەمیان لەشاری هەولێر و دووەمیان لەشاری دهۆك ئەنجامدرا، قۆناغی دووەمیش بەیەك گردبونەوە ئەنجامدراو تەواوی یاریەكانی لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئەنجامی كۆتایی لەسەر ئاستی كوڕان بەمشێوەیە بوو.
1-یانەی برایەتی، 2- یانەی سلێمانی، 3- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی.
لە هەمان كاتدا هەردوو یانەی زێرەڤانی و سیروانی شارەزوور بۆ خولی پلە یەك دابەزین، پێشتریش هەردوو یانەی سیروانی نوێ وقەڵای توركمان پلەكانی یەكەم و دووەمی خولی پلە یەكیان بردبووەوەو سەركەوتنیان بۆ خولی نایاب مسۆگەر كردبوو.
لەسەر ئاستی كچان 10 یانە بەشداری كردبوو ئەویش هەریەكە لە یانەكانی (شەقڵاوە، ئەفرۆدێت، سۆلاڤ، سۆلاڤی نوێ، سەرچنار، فەتاتی كەركووك، دهۆك، كەیوان، ئەكاد، كەركووك) بە بڕیاری یەكێتی تێنسی سەرمێزی كوردستان هیچ یانەیەك بۆ خولی پلە یەكەكانی كوردستان دانابەزێت، ئەنجامی كۆتایی بەمشێوەیە بوو. -یانەی شەقڵاوە، 2-ئەفرۆدێت، 3- سۆلاڤ.
