راهێنەری ئیتالی یانەی ریال مەدرید پێكهاتەی خەونەكانی ساڵانی رابردووی لەلای خۆیەوە راگەیاند. ئەمەو لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی تایمزی بەریتانی رۆژنامەی ناوبراو داوای لە ئەنشلۆتی كرد پێكهاتەیەك دەست نیشان بكات لەو یاریزانانەی مەشقی پێداون بەمەرجێك دەستبەرداری یاریزانانی ریال بێت كە لەیەكەم وەرز لەگەڵ ئەنشلۆتین. ئەمەو لای خۆیەوە پێكهاتەی خەونەكانی بەلای خۆیەوە بەمشێوەیە رایگەیاند: ( بۆفۆن گۆڵپارێز، كافۆ و جۆن تیری و ماڵدینی و تیاگۆ سلڤا بۆ هێڵی بەرگری هەریەك لە پیرلۆ و لامباردو زیدان و كاكا بۆ هێڵی ناوەراست سەبارەت بە هێڵی هێرشبردنیش ئەو راهێنەرە هەریەك لە ئیبراهیموڤیتش و شیفشینكۆی دیاریكرد. سەبارەت بەو دەرفەتەی رۆژنامەكە پێی دا بۆ یاریزانە یەدەگەكان راهێنەری ناوبراو پیتەر چیك بۆ گۆڵپارێزو نیستاو ئاشلی كۆڵ بۆ بەرگری و گاتۆزو سیدرۆف بۆ ناوەڕاست و ئەنزاگی و درۆگبا بۆ هێرش بردن وەك یاریزانانی یەدەگ دەست نیشانكرد.