گالیانی دووپاتی كردەوە كە شەعراوی میلان جێناهێلێت

گالیانی دووپاتی كردەوە كە شەعراوی میلان جێناهێلێت
جێگری سەرۆكی یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی ئەدریانۆ گالیانی دووپاتی كردەوە ئەستێرەی لاوی یانەكەی ستیڤان شەعراوی یانەی میلان جێ ناهێلێت و ئەو دەنگۆیانەی بڵاویش بوونەتەوە دوورن لەراستی.لەمبارەیەوە گالیانی لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی سپۆرت مۆڵ رایگەیاندووە هەرچەندە بەڕێوەبەری هونەریی یانەیەكی بەناوبانگ پەیوەندی پێوەكردووم دەربارەی گواستنەوەی شەعراوی منیش بەیاریزانی ناوبراوم راگەیاند، بەڵام شەعراوی بەنەخێر وەڵامی دایەوە واتە لەمیلان دەمێنێتەوە.هەر لەدرێژەی قسەكانیدا جێگری سەرۆكی یانەی میلان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ستیڤان شەعراوی یاریزانێكی بەتوانایە و پێش ئەوەی بالۆتیلی بێت خزمەتێكی چاكی یانەكەی كردووە، بەڵام لەدواییدا بەهۆی پێكانەوە یانەكە بێ بەش بوو لەتواناكانی شەعراوی و دی چیلیۆ. پێویستە بوترێت لە ئێستادا یانەی ئەی سی میلان ئەنجامەكانی وەك پێویست نییە ولە ریزبەندی 13 وەرزی ئەمساڵی خولی ئیتالیایە.
Top