ێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بریاری نوێی دەركرد
1- په‌سه‌ندكردنی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی پێشوو
2- پاش گوێگرتن له‌راپۆرتی نوێنه‌ری لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له‌لیژنه‌ی بالای هه‌لبژاردنی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانی عێراق به‌رێز( سعید ئه‌حمه‌د ) سه‌رپشك كرا بهبریاردان له‌هه‌ر كارێكی هه‌نوكه‌یی له‌كاتی هه‌لبژاردنه‌كانی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانی عێراق به‌جۆرێك كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی وه‌رزشی كوردستان و نوێنه‌رانی كورد بێت
3- مانگانه راپۆرتی كاروچالاكی نوێنه‌رایه‌تیه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بخوێندرێته‌وه وێنه‌یه‌ك له‌چالاكی لقی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانی شاره‌كان بدرێته نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون لهكاروچالاكی لقی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان
4- پاش كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانی عیراق و به‌دیار كه‌وتنی چاره‌نووسی ئه‌ندامانی كورد له‌یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانی عێراق چاوخشاندنه‌وه به‌پۆستی ئه‌ندامانی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانی كوردستان ده‌كرێت
5- یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانی كوردستان ته‌نها به‌رپرسن له‌ئه‌نجامدانی پالهوانیهتیهكانیان له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كان پاله‌وانیه‌تی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان له‌چوار چێوه‌ی كاری ئه‌وان نیه
6- سه‌باره‌ت به‌نوسراوی قائیم قامی شاری چه‌مچه‌مال كه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كردبوو سه‌باره‌ت بهسزاكهی یه‌كێتی تۆپی پێ بۆ سه‌ر یانه‌ی وه‌رزشی چه‌مچه‌مال لیژنه‌ی ئۆلۆمپی به‌بایه‌خه‌وه باسی ئه‌و خاله‌ی كرد ، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی سزاكه‌ی سه‌ر یانه‌ی وه‌رزشی چهمچهمالیان به‌په‌سه‌ند زانی و داواكاربوون جێ به‌جێ بكرێت و وهلهئایندهیهكی نزیك لیژنه‌ی ئۆلۆمپی به‌نوسراوی فه‌رمی وه‌لامی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌داته‌وه
7- سه‌باره‌ت به‌هێنانی یاریزانی پیشه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌م بریاره درا :
1- هه‌ر یه‌كێتیه‌كی وه‌رزشی به‌سودوه‌رگرتن له‌باشترین رێگای نوێ بۆ فراوان بوون و پێشكه‌وتنی چالاكیه‌كانی سه‌رپشكه له‌دانانی رێنمایی تایبه‌ت به‌هێنانی یاریزانی پیشه‌گه‌ر به‌جۆرێك كه‌نه‌بێته هۆكارێك بۆ پهرازێز خستنی یاریزانی كورد . ئه‌م برگه‌یه له‌سه‌ره‌تایی سالی داهاتوو جێ به‌جێ ده‌كرێت
8- ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر نوسراوی یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌ش جوانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌یه‌كگرتنی هه‌ردوو یه‌كێتی وابا و له‌ش جوانی به‌ستافێكی كارگێری نوێی پێشنیاركراو
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان
