بەشێوەيەکی فەرمیی بووە بچوکترين ياريزانی جيهان

بەشێوەيەکی فەرمیی بووە بچوکترين ياريزانی جيهان
بەشێوەيەکی فەرمیی برايس برايتس بووە بچوکترين ياريزانی تۆپی پێ لە جيهاندا پاش واژوو کردنی گرێبەستێک لەگەڵ يانەيەکی بەلجيکی.

برايسی تەمەن ٢٠ مانگ گرێبەستێکی لەگەڵ يانەی ڕەيسينگ بۆکسبورگی بەلجيکی واژوو کرد بۆ ماوەيەکی دوورو درێژ، ئەم هەواڵەش بووە هۆی سەرسوڕمانی ڕاگەياندنەکان و سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا بەلای خۆيدا، ڕاهێنەری يانەی ناوبراو لەوبارەيەوە وتی " لە ڕاستيدا هەمووان پێيان سەيرە گرێبەستم لەگەڵ ئەو مناڵەدا واژوو کردووە بەڵام بەشێوەيەکی ڕوون ديارە ياريزانێکی ناوداری لێدەردەچێت ".

هەروەها ووتی " ئەو ڕێگايەی ئەو لێدانەکانی پێ جێبەجێ دەکات ڕێگايەکی تايبەتە تەنانەت ياريزانە ناودارەکانيش ناتوانن بەو شێوەيە بکەن ، شێوازی دەست بەسەردا گرتنی تۆپەکانيشی زۆر نايابە بۆ مناڵێک کە لەوتەمەنەدا بێت ".
































خەندان
Top