بەرشلۆنە بۆند لەگەڵ بێرباتۆف دەبەستێت

بەرشلۆنە بۆند لەگەڵ بێرباتۆف دەبەستێت
بەپێی راپۆرتە هەواڵە وەرزشییەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە كاردەكات لەپێناو واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ هێرشبەری بولگاری دیمیتار بیرباتۆف. لەمبارەیەوە رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاماژەیان پێكردووە كە تاتا مارتینۆ بەڕێوەبەری هونەریی یانەی بەرشلۆنە ئارەزوو دەكات گرێبەست لەگەڵ یەكێك لە هێرشبەرە بەتواناكانی وەك میرۆسلاف كلۆزەی یانەی لاتسیۆ یاخود دیدی درۆگبای یانەی گەلاتە سەرای ببەستێت. هەروەها یانەی ناوبراو لەهەوڵدایە بۆ پتەوكردنی ریزەكانی پێشەوەی تیپەكەی گرێبەست لەگەڵ بێرباتۆفی ئەستێرەی یانەی فۆلهام لە وەرزی گواستنەوەی زستانە واژوو بكات، چونكە بێرباتۆف مێژوویەكی دوورو درێژی هەیە و توانیویەتی 57 گۆل لە 139 یاری لەگەڵ یانەی مان یونایتد و 46 گۆل لە 102 یاری لەگەڵ یانەی تۆتنهام هۆتسبیر تۆماربكات.
Top