بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل جامی جیهانی 2014 بەدەست دەهێنێت؟
لەئێستادا هەڵبژاردەی بەرازیل ئامادەیە بۆ جامی جیهانی كە لەهاوینی داهاتوو دا وڵاتی بەرازیل میوانداریەتی دەكات و هەڵبژاردەی ناوبراو هیوا دەخوازێت بۆ جاری شەشەم لەمێژووی خۆیدا ببێتە خاوەن ئەم نازناوە. ئەمە لەكاتێكدایە كە هەڵبژاردەی سامبا یەكێكە لەبەهێزترین پاڵێوراوەكان بۆ بەدەست هێنانی ئەم نازناوە، چاودێران هۆكارەكانی ئەم گەشبینییە بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێننەوە :-
هۆكاری یەكەم : گرتنە ئەستۆی ئەركی راهێنەرایەتیی ئەم هەڵبژاردەیە لەلایەن فلیپ سكۆلاری و جەخت كردنەوە لەسەر بونیاتنانی تیپێكی تۆكمە و بەهێز.
هۆكاری دووەم : جێگیركردنی یانزە یاریزان وەك پێكهاتەی سەرەكی لەسەرەتای دەستپێكردنی هەر یارییەك و رۆڵی بەڕێوەبەرانی هونەری ئەم هەڵبژاردەیە لەپاراستنی تیپەكە لە هەر پێكان و راگیرانی یاریزانان و بەردەوامبوون لەسەر ئەم پێكهاتە سەرەكییە.
هۆكاری سێیەم : كە راگەیاندنەكان زۆر گرنكی پێدەدەن بوونی یاریزان نیمارە، هەرچەندە بوونی كاپتن تیاگۆ سیلڤا كاریگەریی هەیە، بەڵام هۆكارەكەی بۆ بوونی نیمار دەگەڕێننەوە لەهەڵبژاردەی سامبا، ئەگەرچی نیمار تەمەنێكی بچووكی هەیە بەڵام بەرپرسیاریەتییەكی گەورەی هێرشبردنی لەئەستۆدایە، بۆیە نمایشەكانی نیمار جێگای سەرسوڕمانن.
هۆكاری چوارەم : ئەو هێڵە بەرگرییە پتەوەی سكۆلاری توانی پێكی بهێنێت هەرچەندیش رووبەڕووی گەلێ رەخنە بۆوە، بەڵام لەجامی كیشوەرەكان هەڵبژادەی سامپا لەلایەنی بەرگریی زۆر بەهێزتر دەبینرا لەبەرامبەر هێرشبردن.
هۆكاری پێنجەمیش جۆش و خرۆش و پاڵپشتیی بەردەوامی جەماوەری هەڵبژاردەكە بە ژمارە(10) نیمار بەتایبەت بەوتنەوەی گۆرانی و هوتاف كێشان و ئاهەنگ و خۆشی دەربڕین بەبێ وەستان كەوا دەكات هەڵبژاردەی سامپا زیاتر بجووڵێت بەبێ وەستان
