ئەنشلۆتی لەگەڵ هیچ یاریزانێك گرێبەست ناكەین بۆ شوێنی خزیرە

ئەنشلۆتی   لەگەڵ هیچ یاریزانێك گرێبەست ناكەین بۆ شوێنی خزیرە
بەڕێوەبەری هونەریی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كارلۆ ئەنشلۆتی رایگەیاند یانەی شاهانە بیری لە واژووكردنی هیچ گرێبەستێك نەكردۆتەوە بۆ شوێن گرتنەوەی یاریزانی پێكاو سامی خزیرە. هەروەها ئەنشلۆتی بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی وەرزشی ئیسپانی دووپاتی كردەوە تیپەكەی لەتوانایدایە شوێنی خزیرە پڕبكاتەوە بەبێ ئەوەی هیچ گرێبەستێكی نوێ واژوو بكات لەم وەرزەدا. لەبەشێكی تری هەواڵەكەدا رۆژنامەی ناوبراو لەزاری ئەنشلۆتی بڵاویكردۆتەوە هەرچەندە زۆر نیگەرانین بەپێكانی خزیرە و لە كاتێكی خراپ بوو، بەڵام لەئێستادا بیر لەهیچ بۆندێكی نوێ ناكەینەوە بۆ گۆڕانكاری لەتیپەكەیدا، چونكە چەند رێگایەكی تر هەیە بۆ یاریكردن لەوانە بەشداریپێكردنی ئیسكۆ یاخود كازیمیرۆ یانیش چەند گۆڕانكاریەك لەپلانەكەیان ئەنجام بدرێت.
سەبارەت بەیاریزان بنزیمە، ئەنشلۆتی رایگەیاند: بنزیمە بەچەند كێشەیەك تێپەڕی، بۆیە لەئێستادا باشترە و بەشێوەیەكی باش یاریدەكات، لەگەڵ ئەوەش هیچ تووشی سەرسوڕمان نەبووم كاتێك بینیم لەهەڵبژاردەی فەرەنسا لەسەر كورسی یەدەگ دانیشتووە، چونكە بێ گومان راهێنەری هەڵبژاردەكە دیدییە دیشان پلانێكی تایبەتی هەیە بۆ بەدەست هێنانی بردنەوەو سەركەوتن. سەبارەت بەیاریزان كریستیان رۆناڵدۆ ئەنشلۆتی دووپاتی كردەوە متمانەی تەواوم بە ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال رۆناڵدۆ هەیە بۆیە دەڵێم باشترین یاریزانە لەجیهان و شایەنی بەدەست هێنانی تۆپی زێڕینە دوای پێشكەشكردنی ئەو ئاستە بەرزە.
Top