موئه‌یه‌د مه‌غدید : ناخۆشترین رۆژ له‌ژیانی وه‌رزشیم ئه‌و رۆژه‌بوو كه‌بووم به‌سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی باله‌ی عێراقی
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی باله‌ی عێراقی موئه‌یه‌د مه‌غدید رایده‌گه‌یه‌نێت ناخۆشترین رۆژ له‌ژیانی وه‌رزشیم ئه‌و كاتهبووم كه‌بووم به‌سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی باله‌ی عێراقی موئه‌یه‌د مهغدرید روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات له‌باره‌ی بۆچی ناخۆشترین رۆژی بووه له‌ژیانی وه‌رزشی : له‌وه‌لامدا ده‌لێت نیگه‌رانم له بارودۆخی ئه‌منی شاری به‌غدا و وهشارهكانی تری عێراق كه ئارام نیه جگه له‌كوردستان نه‌بێت ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئاستی ئه‌م وه‌رزشه له‌عێراق وه‌ك پێویست نه‌بێت و پێشكه‌وتنی باشی به‌ده‌ست نه‌هێناوه ، وهنیگهرانیهكی تر سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی باله‌ی عێراق یانه‌كانن كه‌له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی پالهوانیهتیهكان كێشه دروست ده‌كه‌ن و به‌شێكیان ئه‌نجام قه‌بول ناكه‌ن و رووبه‌رووی داوه‌ران ده‌بنه‌وه ئه‌مه‌ش جێی نیگه‌رانیه ، وه خالێكی تری نیگه‌رانیه‌كان ئاستی رۆشنبیری به‌شێك له یاریزانانی یانه‌كانه كه وه‌ك پێویست نین و له‌كاتی پالهوانیهتیهكان ئه‌نجامی یاریه‌كان قه‌بول ناكه‌ن و كێشه دروست ده‌كه‌ن ، موئه‌یه‌د مه‌غدید راشیده‌گه‌یه‌نێت له‌دوا هه‌لبژاردنی یه‌كێتی باله‌ی عێراقی كه‌له 18-3-2013 به‌رێوه‌چوو له‌سه‌ر داواكاری زۆرینه‌ی ئه‌ندامان و وه‌رزشوانان و هه واداران خۆم هه‌لبژارده‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی باله‌ی عێراقی وهلهههلبژاردنهكهدا رێژه‌ی سه‌دا نه‌وه‌د و نۆ ده‌نگه‌كانم به‌ده‌ست هێنا ، شه‌قامی وه‌رزشی عێراقی و راهێنه‌ران و یاریزانان و یانه‌كانن ئه‌و داواكاریه‌یان له‌ئێمه هه‌بوو ئێمه‌ش رهتماننهكردهوه به‌هۆی ئه‌و ده‌نگه زۆرینه‌یه‌ی كه‌پێی وابوو ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی بگهرمه ئه‌ستۆ بۆ جارێكی تر ئه‌گه‌ر نا خۆم ههلنهدهبژاردهوه چونكه وه‌ك باسم كرد كه یانه ئه‌نجام قه‌بول نه‌كا و ئاستی رۆشنبیری به‌شێك له یاریزانان له‌یانه‌كان باش نه‌بێت به‌وه‌ی روبه‌رووی داوه‌ران ده‌بنه‌وه كه ئه‌نجامیان پێ قه‌بول نیه له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی پالهوانیهتیهكاندا ، وه بارودۆخی ئه‌منی ببێت به‌به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئاستی وه‌رزشی تۆپی باله ئه‌وا ناخۆشترین رۆژه له‌ژیانم كه‌له‌و ساتانه‌دا به‌كۆمه‌لێك گرفته‌وه له‌پۆستی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی باله‌ی عێراقی دام ، له‌به‌ر ئه‌و داوایه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی باله و یاریزانان و راهێنه‌ران و شه‌قامی وه‌رزشی تۆپی باله‌یه كهلهمن له‌و پۆسته‌دا ماومه‌ته‌وه ئه‌گه‌رنا ئاره‌زووی ناكه‌م به‌و شێوه‌یه ، وهخالێكی ترله نیگه‌رانیه‌كان یانه‌كانن كه كارگێری و سه‌رۆك یانه‌كان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان كه‌ووتون و له‌دوایی ئه‌وه نین كه یاریزان دروست بێت و هه‌ولیان بۆی نه‌داوه ته‌نیا له‌دوایی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیانن ئه‌مه‌ش خالێكه كه‌ده‌بێته هۆی ئاستی وه‌رزشی تۆپی باله پێشنه‌كه‌وێت بۆچی یانه‌كان له‌بری هه‌ولی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان هه‌ولی دروست بوونی یاریزان ناده‌ن ؟؟؟؟ ، موئه‌یه‌د مه‌غدید ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌جێی خۆشحالیه له‌ئێستا عێراق خاوه‌ن سێ ناوبژیوانی نێوده‌وله‌تیه كه‌پێشتر عێراق هیچی ناوبژیوانێكی نێوده‌وله‌تی نه‌بووه ، وه توانیمان هه‌لبژارده‌ی تۆپی باله‌ی عێراقی دروست بكه‌ین و لهپالهوانیهكان له‌ئاسیا و عه‌ره‌بی ئه‌نجامی باشمان هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا له‌پله‌ی سێیه‌مین . وه‌ئاستی یانه‌كان له‌تۆپی باله له‌چاو سالانی پێشووتر باشتره . موئه‌یه‌د مه‌غدید له‌سالانی 2004 تا 2009 جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی باله‌ی عێراقی بووه وه بۆیه‌كه‌م جار له20 -2- 2009 به‌سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی باله‌ی عێراقی هه‌لبژێردرا به‌رێژه‌ی سه‌دا نه‌وه‌د ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ، وه‌له18-3-2013 جارێكی تر له‌هه‌لبژاردنی یه‌كێتی وه‌رزشی باله‌ی عێراقی له‌سه‌ر داواكاری ئه‌ندامانی ئه‌و یه‌كێتیه خۆی ههلبدهبژێریتهوه سه‌دا نه‌وه‌د و نۆی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دێنێت . موئه‌یه‌د مه‌غدید جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستانه‌وه وهبۆیهكهم جاریش وه‌ك كوردێك ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی باله‌ی ولاتانی عه‌ره‌بی .
