پێكان رۆناڵدۆ بێبه‌شده‌كات له‌شكاندنی ژماره 67
رۆژنامه‌كه دووپاتی كرده‌وه رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پزیشكیی یانه‌كه‌ی رێككه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و یارییه‌دا به‌شداریی نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێكانه سوكه‌كه‌ی ئاڵۆزنه‌بێت كه‌له‌یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌ی خولی ئیسپانیادا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌لمیریا بۆی دروستبوو.
رۆناڵدۆ له‌مساڵدا 67 گۆڵی تۆماركردووه و بۆ ئه‌و باشتروابوو تا 29 ی ئه‌م مانگه كه‌واده‌ی كۆتاییه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر باشترین یاریزانی جیهان گۆڵی زیاتر تۆماربكات، به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆی پشووه‌كه‌یه‌وه ژماره‌كه‌ی له 67 گۆڵدا بوه‌ستێت.
خه‌ندان
