لەخولی نایابی كوردستان ئارارات وپێشمەرگە لە لوتكەی یارییەكان یەكسان بوون، كەركوكیش بە خالێك ڕازی بوو
لە میانی یارییەكانی هەفتەی حەفتەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، لەچەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ لەم هەفتەیە بەرێوەچوو، لە هاوینە هەواری پیرمام لە یارییەكی لەهێزدا هەردوو یانەی ئارارات وپێشمەرگەی هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هەوادارانی وەرزشی بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر هەر چەندە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، بەڵام نەیانتوانی یارییەكە بە سوودی خۆیان بە كۆتایی بهێنین و یارییەكەش بە یەكسان بوونی هەردوو یانە بە گۆلێك بەكۆتایی هات، فەرهاد شەریف یاریزانی ئارارات بەهەلە تاكە گۆڵی پێشمەرگەی هەولێری تۆماركرد لە خولەكی 35ی یارییەكە، لە خولەكی 93ی یارییەكەش سەمەد ئیسماعیل گۆڵی ئاراراتی تۆماركرد، لە شاری كەلاریش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانە كەركوك وشێروانە بە دوو گۆڵ یەكسان بوون، گۆڵەكانی كەركوك هەریەك لە یاریزانان(ئیبراهیم حەسەن،ستاریاسین)تۆماریان كرد، گۆڵەكانی شێروانە هەریەك یاریزانان(عەدنانرەحیم،هەلۆغەریب)تۆماریان كرد، یانەی دهۆكیش لەسەر یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە سلێمانی دۆڕا بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، هەردووگۆڵی سلێمانی ئارێزئاری تۆماری كرد، دڵوارخالید تاكە گۆڵی دهۆكی تۆماركرد، یانەی هەندرێنیش لەسەر یاریگای هەلۆ لە بارزان بە گۆلێك لەگەڵ یانەی هەلۆ یەكسان بوو، یانەی هەولێریش بووە میوانی یانەی نەورۆزلە یارییەكی بەهێزدا یارییەكەی لێ بردەوە بە تاكە گۆڵی یاریزان میران كەریم، یانەی ئاڵاش لەسەر یاریگای خۆی بە یانەی زاخۆ دۆڕا بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی زاخۆ هەریەك لە یاریزانان(محەمەدلەزگین، شڤان محەمەد)، تاكە گۆڵی ئاڵاش یاریزان عیمادعوسمان تۆماری كرد، زێرەڤانیش لە پێشمەرگەی سلێمانی بردەوە بە تاكەگۆلێكی بێ بەرامبەریاریزان زیاد ئەحمەد تۆماری كرد، ئەمەش ریزبەندی یانەكان.
1-كەركوك 15خاڵ
2-پێشمەرگەی هەولێر14خاڵ
3-زاخۆ13خاڵ
4-زێرەڤانی 12خاڵ
