میسی 6 تا 8 هەفتە دووردەكەوێتەوە

میسی 6 تا 8 هەفتە دووردەكەوێتەوە
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بە فەرمی رایگەیاند ئەستێرەی ئەرژەنتینی لیۆنیل میسی جارێكی دیكە تووشی پێكان هاتەوە و بۆ ماوەی 6 تا 8 هەفتە لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە، دوای ئەوەی میسی لە یاریی یانەكەی بەرامبەر یانەی ریال بیتس لە خولەكی 20 وە یاریگای بەجێهێشت و لەدوای پشكنینی پزیشكی بەدیار كەوت كە هەمان پێكانەكەی پێشوو لە قاچی چەپەی سەری هەڵداوەتەوە و میسی پێویستی بە پشوودانە بۆ ماوەی نزیكەی دوو مانگ، یانەی بەرشلۆنە ئەوەشی روونكردەوە كە ماوەی چارەسەركردنی میسی بە دوو قۆناغ دەبێت، قۆناغی یەكەم لە شاری بەرشلۆنە دەبێت و قۆناغی دووەمیش لەشاری بۆینس ئایرس لە وڵاتی ئەرژەنتین دەبێت.
یاریزان میسی ئەوە جاری سێیەمە لەم وەرزە تووشی پێكان دێت، بەڵام ئەمجارەیان پێكانەكە سەختە وكاتی دووركەوتنەوەكە زۆر زیاترە، میسی لە یارییەكانی گەرناتە و ئەتلەتیك بیلباو ڤیاریال و خیتافی و ئەلتشی لەخولی ئیسپانیا و ئەیاكس ئەمستردام و سێلتك لە خولی یانەكانی ئەوروپا و كەرتاجە لە جامی شای ئیسپانیا یاری ناكات ئەگەری ئەوەش لەئارادیە بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدریدیش یاری نەكات.
Top