لەخولی نایابی كوردستان ئارارات بەزەحمەت خالێكی لە پێشمەرگەی هەولێر وەرگرت
لە چوار چێوەی یارییەكانی هەفتەی حەفتەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، لەسەر یاریگای ئارارات لە هاوینەهەواری پیرمام لەگرنگترین یاری ئەم هەفتەیەی خولی نایابی كورسدتان هەردوو یانەی شارەكە پێشمەرگەی هەولێرو ئارارات رووبەرووی یەكتری بوونەوە، لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە سەرەتا بە ترسەوە یارییان دەكردو زۆر بە وریایی تۆپیان دەگواستەوە بۆ نێو هێلی سزای یەكتری و لە خولەكی 12ی یارییەكە عەبدوللا سەربەست یاریزانی یانەی پێشمەرگە تۆپێكی بەهێزی لە ستونی گۆڵی یانەی ئاراراتی میواندار دا، شێروان فەرخۆ لە خولەكی 15ی یارییەكە بە لە كیس دانی هەلێكی ئاسان وەڵامی هێرشەكەی دایەوە ، هێرشەكانی هەردوو تیپ بەردەوام بوون بۆ سەر گۆڵی یەكتری و لە خولەكی 25ی یارییەكە ئەمجارەش نێچیرڤان پاشا تۆپێكی بەهێزی لە ستونی گۆڵی ئارارات دا و هێرشەكانی یانەی پێشمەرگەی میواندار بەردەوام بوون بۆسەر گۆڵی یانەی ئارارات و لەخولەكی 35ی یارییەكە لە ردێژەی هێرشە یەك لەدوای یەكان فەرهاد شەریف یاریزانی هێلی بەرگری یانەی ئارارات بە هەلە گۆڵكیان لە خۆیان تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی ئارارات هەوڵیاندا بۆڕاست كردنەوەی ئەنجامی یارییەكە بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو و یارییەكەش لەم گێمە بە سودی یانیە پێشمەرگە بە كۆتایی هات، لەگێمی دووەمی یارییەكەش یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی هەولێ ربەردەوامبون لەسەر درێژەدان بە هێرشەكانیان بۆسەر گۆڵی ئارارات و لەم ناوەشدا هەریەك لە یاریزانان (شێرزادمەحەمەد،فەرهەنگ تەها،نێچیرڤان پاشا، ئامانج فەخرەدین) لە خولەكەكانی 54و61و69و81 و85 چەندین هەڵی ئاسانی گۆڵ كردنیان لەدەستدا و لەبەرامبەریشدا یانەی ئارارات پەلەی دەكرد لە تۆماركردنەوەی گۆڵی یەكسان بوون و چەند هەلێكی گۆڵ كردنی لەدەستدا لە رێگای سەمەد ئیسماعیل
وسیوادئەحمەد، یارییەكەش بەردەوام لە هێرشبردنی هەروولا تا خولەكی 93ی یارییەكە یاریزان سەمەد ئیسماعیل توانی گۆڵی یەكسان بوون بۆیانەی ئارارات تۆماربكەن و هەردوو یانەش بە خالێك و بە گۆلێك یەكسان بوون.
