لە خولی پلە یەكی كوردستان بروسك سەركەوتنی گرنگی تۆماركرد
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی تۆپی پێی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان تیپەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لە شاری هەولێر یانەی بروسك لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی دەربەندیخانی كردو یارییەكەی بەزەحمەت لێ بردەوە بەتاكە ۆگلێكی یاریزان بێستون ئەكرەم بە لێدانی سزا تۆماری كرد، لە شاری كەركوكیش یانەی خاك سەركەوتنێكی گرنگی بەدەست هێنا لەبەرامبەر یانەی ئاڵتون كۆپری و بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ یارییەكەی لێ بردەوە و ردێژەی بە ئەنجامە باشەكانی دا لە خولەكە، یانەی برایەتیش لە دەرەوەی یاریگای خۆشی لەسەریاریگای یانیە شەهیدان لە دەڤەری راپەرین درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی دا و بە خالێك و بە گۆلێك لەگەڵ یانەی شەهیدان یەكسان بوون و لە پێشەنگی یانەكان مایەوە، یانەی ئاشتیش ئەم هەفتەیەش نەیتوانی سەركەوتن تۆماربكات و بەربەستی یانەی هەڵەبجەی شەهید ببڕیت و لە شاری هەڵەبجە هەردوو یانە بە گۆلێك یەكسان بوون و ئاشتی بە خالێك گەڕایەوە شاری سلێمانی، یانەی خانەقینیش لەسەر یاریگای خۆی دووچاری شكستێكی چاوەڕوان نەكراوو بوو لەبەرامبەر یانەی سێمێلی شاری دهۆك ، یانەی سێمێل لەم یارییە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، یانەی سەورەش لە شاری كەركوك میوانداری یانەی كۆیەی كردو لە یارییەكی ئاست بەرزدا هەردوو یانە بە گۆلێك ڕازی بوون و خالێكیان پێ بڕا ، هەرچەندە یاریزانانی یانەی كۆیە هەوڵی زۆریان دا بۆتۆماركردنی گۆڵی زیاتر بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو، لەشاری سلێمانیش یانەی سۆران یەكەم سەركەوتنی لەم خولەكە تۆماركرد دوای ئەوەی توانی لە یانەی سەرچناری خاوەن یاریگا بباتەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ یارییەكەی بردەوە، ئەمەش ریزبەندی یانەكانی دوای یارییەكانی ئەم هەفتەیە.
1-برایەتی 13خاڵ
2-خاك 13خاڵ
3-شەهیدان 10خاڵ
