فیفا واده‌ی ده‌نگدانی له‌سه‌ر باشترین یاریزانی جیهان درێژكرده‌وه
هه‌موو ساڵێك له 15 ی نۆڤه‌مبه‌ردا ده‌نگدانی كاپتن و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كان له‌سه‌ر باشترین یاریزانی جیهان كۆتاییهاتووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و واده‌یه بۆ 29 ی نۆڤه‌مبه‌ر درێژكرایه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندین یاریی گرنگ و یه‌كلایی كه‌ره‌وه له‌پاشكۆی پاڵاوتنی ئه‌وروپا بۆ مۆندیال.
به‌پێی بۆچوونێكی رۆژنامه ئیسپانیه‌كه ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه وه‌ك پێدانێكی هه‌لێكی تره به‌كریستیانۆ رۆناڵدۆ تازیاتر ئاست و توانای خۆی بسه‌لمێنێت بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی "فیفا باڵۆن دۆر 2013".
خه‌ندان
