ليۆ مێسی بووە خاوەنی پێڵاوی ئاڵتونی
پاشنيوەرۆی ئەمڕۆ لەئاهەنگێکدا ليۆنێل مێسی هێرشبەری بەرشلۆنە خەڵاتی گۆڵکاری ئەوروپای بۆ ساڵی ٢٠١٣ی پێبەخشرا کە خەڵاتەکەی بريتی بوو لە پێڵاوی ئاڵتونی، ناوبراو بەوەرگرتنی ئەو خەڵاتەی توانی بۆ سێيەميان جار لەسەر يەک ئەو خەڵاتە قۆرخ بکات، ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی زۆرێک لەکەسايەتييە وەرزشيەکان بەڕێوەچوو لەپێش هەموويانەوە ساندرۆ ڕۆسێلی سەرۆکی يانەکە بوو.
مێسی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو خەڵاتە و سەبارەت بەگەڕانەوەی بۆ ياريگاکان وتی " نازانم کەی دەگەڕێمەوە ياريگاکان ، چونکە لە ئێستادا لەکاتی وەرگرتنی چارەسەردام ، من دەگەڕێمەوە کاتێک هەستم کرد باش بووم ".
سەبارەت بە خەڵاتەکەی وتی " ئەو خەڵاتە تەنها بۆ من نييە بەڵکو بۆ هەمووانە ، پێشکەشی هەموو هاوڕێکانمی دەکەم ".
خەندان
