شەترەنجزانێكی كورد ملوانكەی زێڕی لە پاڵەوانێتی عەرەبی بە دەست دەهێنا

شەترەنجزانێكی كورد ملوانكەی زێڕی لە پاڵەوانێتی عەرەبی بە دەست دەهێنا
لە وڵاتی تونس كۆتایی بە پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی هات بۆ شەترەنج، كە 10 یانەی عەرەبی بەشداری تیایدا كردبوو و یانەی شەترەنجی خانزاد نوێنەری هەرێمی كوردستان بوو لەم پاڵەوانێتییە.
لەم پاڵەوانێتییەدا یاریزانی یانەی شەترەنجی خانزاد دیدار محەمەد توانی ملوانكەی زێڕ لە مێزی چوار بە دەستبهێنێت ئەمەش دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ ئەم یاریزانە.
لەسەر ئاستی تیپ یانەی خانزاد پلەی نۆیەمی بە دەستهێنا، كە تیاییدا یانەی شەرقیەی میسری پلەی یەكەمی بە دەستهێنا و یانەی سەفاقسی تونسی پلەی دووەم و یانەی ئەمنی قەومی جەزائیری پلەی سێیەمی بە دەستهێنا.
ئەم پاڵەوانێتییە بە سەرپەرشتیی یەكێتیی شەترنجی عەرەبی بەڕێوەچوو لە شاری مەنستیری تونسی و زیاتر لە 50 یاریزان بەشداری تیایدا كردبوو.
Top