لە خولی پلە یەكی كوردستان ئەمرۆ لە گرنگترین یاری برایەتی نیازی درێژە دان بە سەركەوتن هەیە و بروسكیش چاوی لەسەركەوتنە
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی تۆپی پێی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لەچەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان حەفت حەفت یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوە بچێت، یانەی بروسك لەسەر یاریگای خۆی میوانداری دەربەندیخان دەكات لە یارییەكی گرنگ و یانەی بروسكیش چاوی لە سێ خاڵی یارییەكەیە، لەشاری كەركوكیش یانەی خاك كە ئەمساڵ ئەنجامەكانی وەكو پێویستە رووبەرووی ئاڵتون كۆپری قەزای پردێ دەبێتەوە ، بۆئەم یارییەش هەردوو یانە چاویان لە بەدەست هێنانی سەركەوتنە، لە شاری رانیەی دەروازەی ڕاپەرین لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی برایەتی پێشەنگی یانەكان و شەهیدانی خاوەن پلەی سێ یەمی خولی كوردستان رووبەرووی یەكتری دەبنەوە بۆئەم یارییەش هەردوو یانە نیازی پاڕاستی شوێن و پێگەی خۆیان هەیە لە ریزبەندی یانەكان، یانەی ئاشتی دەچێتە هەڵەبجەی شەهید و لەسەر یاریگای ئەو شارە رووبەرووی یانەی هەڵەبجەی شەهید دەبێتەوە و هەردوو یانەش ئامانجیان بە دەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە، خانەقینیش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری خانەقین رووبەرووی سێمێلی شاری دهۆك دەبێتەوە بۆئەم یارییەش یانەی سێمێل نیازی بەدەست هێنانی سەركەوتنی هەیە و خانەقینیش بەدوای ئەنجامی باش دەگەڕێت، یانەی سەورەش كە ئەم وەرزە ئەنجامی وەكو پێویست نیە لە یارییەكی زەحمەتدا میوانداری یانەی كۆیە دەكات لەسەر یاریگای خۆی بۆئەم یارییەش یاریزانانی كۆیە بەسەرپەرشتی فازل عەباسی راهێنەر بەدوای سەركەوتن دەگەرێن، لە شاری سلێمانیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی سۆران و سەرچنار بەیەك دەگەن و هەردوو یانەش هەوڵیان بۆ سەركەوتن لە یارییەكە، سەرجەم یارییەكانیش لە كاتژمێر 30-2دوای نێوەرۆ ئەنجام دەدرێت، ئەمەش ریزبەندی یانەكان.
1-برایەتی 12خاڵ
2-خاك 10خاڵ
3-شەهیدان 9خاڵ
