بەهۆی جوڵەيەکی زۆرانبازييەوە دەرکرا لە خوێندنگە

بەهۆی جوڵەيەکی زۆرانبازييەوە دەرکرا لە خوێندنگە
بەهۆی لاسايی کردنەوەی زۆرانبازەکانەوە خوێندکاریکی تەمەن ١٤ ساڵ لە ووڵاتی ئينگلتەرا بۆ هەميشە بێ بەشکرا لە خوێندن و دەرکرا لە خوێندنگەکەی.

جيمس بانونی خوێندکار لەکاتی نان خواردنيدا لەسەر مێزی نان خواردن لە خوێندنگەکەی خۆيدا هەڵدەسێت و جوڵەی (پاوەر هاڵف نێڵسۆن) لەبەرامبەر هاوڕێکەی بەکاردەهێنێت و بەسەختی برينداری دەکات ، وەک لە وێنەکەی سەرەوەدا ديارە ئەو جوڵەيە زۆر کاريگەرەو دەبێتە هۆی تێکچوونی باری ئاسايی مۆرڤەکە و باڵانسی تێکدەدات ، ئەم جوڵەيەی بانونی لاو بووە هۆی سڕکردنی لە خوێندن.

لەلايەن خۆيانەوە کۆمپانيای دەبليو دەبليو ئی هاوخەمی خۆی دەربڕی بەو کارەساتە و ڕايگەياند هيوادارين هيچ ڕووداوێکی لەو شێوەيە دووبارە نەبێتەوە و بەردەوام ڕيکلام دەکەين بۆ دوورکەوتنەوە لەو جوڵانەوانە.










خەندان
Top