دوای ئەوەی تیپی تازەپێگەیشتووانی هەولێر توانی پلەی دووەم لە خولی عێراق لە شاری كەربەلا بە دەستبهێنێت، یەكێتیی تۆپی بالەی عێراق بەفەرمی چوار یاریزان و راهێنەری هەولێری بانگهێشتی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق كرد، هەریەكە لە یاریزانان (مەولود ئەسعەد، یونس محەمەد، دلۆڤان دڵشاد، كاروان كازم) و راهێنەر قەهارحوسێن بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كران.
لە لایەكی ترەوە دوو یاریزانی لاوانی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق كران ئەویش هەریەكە لە یاریزانان (باوەڕ عادل، دەرباز دارا).