نێيمار: سوپاس بۆ خوا من زيندووم!
ياريزانە بەڕازيلييەکە لەميانەی ياریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر هيندۆراس لەلايەن ياريزانانی بەرامبەرەوە زۆرترين جار ڕووبەڕووی توندو تيژی بووويەوە ، لەو يارييەدا نێيمار لەلايەن ياريزانانی هيندۆراسەوە ١٧ جار لێیدرا ، لەو بارەيەوە لەلێدوانێکيدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی نێيمار داسێلڤا ووتی " سوپاس بۆ خوا بە زيندووی لەياريگا چوومە دەر ، بەڵام لە تۆپی پێدا ئەو جۆرە يارييانە بوونی نييە ".
لەکۆتاييدا هەڵبژاردەی سامپا توانی بەئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتن بەدەست بهێنێت بەسەر هيندۆراس دا کە يارييەکە لە ميامی بەڕێوەچوو.
خەندان
