ڕۆناڵدۆ قسەکردنی لەگەڵ بلاتەر ڕەتکردەوە
پاش ئەوەی لەماوەی ڕابردوو چەند کێشەيەک کەوتبوە نێوان ڕۆناڵدۆ و بلاتەری سەرۆکی فيفا ، لەلايەن خۆيەوە بلاتەر چەندين جار هەوڵیدا داوای لێ بوردن لە کرستيانۆ ڕۆناڵدۆ بکات و پۆزشی بۆ بێنێتەوە بەڵام ياريزانی ناوبراو ڕەتی کردەوە قسەی لەگەڵ بکات، لەو بارەيەوە ڕۆژنامەی ئاسی ئيسپانی و نزيک لە يانەی ڕياڵ مەدريد بڵاوی کردەوە پاش چەندين جار هەوڵدان بۆ قسەکردن لەگەڵ ڕۆناڵدۆ لەکۆتاييدا ڕۆناڵدۆ وەڵامی بلاتەری نەدايەوە ، بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکە هۆکاری پەيوەندييەکەی بلاتەر بە ڕۆناڵدۆوە ئەوە بووە سەرۆکی فيفا هەوڵی داوە داوای لێ بوردنی لێ بکات و دواتر بانگهێشتی بکات بۆ ئاهەنگی دياریکردنی باشترين ياريزان کە لەڕێکەوتی ١٣ / ١ / ٢٠١٤ بەڕیوەدەچێت ، بەڵام ياريزانی ناوبراو بەهەموو شێوەيەک ڕەتی کردۆتەوە هەم پەيوەندی لەگەڵ بلاتەر بکات و هەم لەو شەوەشدا بەشداری ئاهەنگەکە بکات.
لەماوەی ڕابردوو بلاتەر لەميانەی چەند لێدوانێکيدا ڕايگەياند ليۆنێل مێسی باشترە لە ڕۆناڵدۆ و ئەو شايەنی خەڵاتی باشترين ياريزانی جيهانە ، ئەم لێدوانانەش بووە هۆی توڕەکردنی ڕۆناڵدۆ.
خەندان
