دزيکۆ لەنێوان دۆرتمۆند و ئارسيناڵ

دزيکۆ لەنێوان دۆرتمۆند و ئارسيناڵ
ئێدين دزيکۆی ياريزانی يانەی مانچستەر سيتی ئينگليزی لەلايەن هەردوو يانەی دۆرتمۆند و ئارسيناڵەوە ململانێی لەسەر دەکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەيلی ستاری ئينگليزی يانەی ئارسيناڵ لەهەوڵی ڕازی کردنی دزيکۆی هێرشبەری مان سيتی دايە بەگواستنەوەی بۆ يانەی تۆپ هاوێژەکان لە بازاڕی زستانەی گواستنەوەی ياريزاناندا ، هەروەها لەهەواڵەکەدا هاتووە يانەی بۆروسيا دۆرتمۆند بەدوای جێگرەوەی لێڤاندۆڤسکی ياريزانی يانەکەی دەگەڕێت بۆ ئەو مەبەستەش دزيکۆ بەباشترين ياريزان دەزانێت.

پلێگرنی ڕاهێنەری مانچستەر سيتی ئێدين دزيکۆی هێرشبەری يانەکەی وەلاناوە بەهۆی بوونی هێرشبەری ئاست بەرزتر و بەتواناتر پێدەچێت بەوهۆيەوە دزيکۆ ڕيزی يانەکە بەجێبێڵێت بەشێوەی خواستن بێت ياخود گرێبەست ، ياريزانی ناوبراو لەهاوينی ٢٠١١ بەبڕی ٣٢ مليۆن يۆرۆ لەيانەی ڤۆڵفسبۆرگەوە پەيوەندی کرد بە مانچستەر سيتی.






خەندان
Top