لە خولی نایابی كوردستان ئەمرۆ زێرەڤانی و دهۆك لە دێربی بادینان بەیەك دەگەن،هەولێریش چاوی لەسەركەوتنە
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بریارە ئەمرۆ پێنج شەممەو سبەی هەینی لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوە بچێت، ئەمرۆ پێنج شەممە یانەی هەولێری دواینی ریزبەندی یانەكان میوانداری یانەی شێروانەی كەلار دەكات لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی هەولێر ئامادەكارییەكی باشیان كردوە و بەلێنی سەركەوتنیان بە راهێنەری یانەكە داوە كە لە پێەنج هەفتەی ڕابردوو ئاستیان وەكو پێویست نەبووە،لە درێربی بادینانیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی زێرەڤانی و دهۆك لەسەر یاریگای زێرەڤانی بەیەك دەگەن، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە بەمەبەستی بە دەست هێنانی سەركەوتن و سێ خاڵی یارییەكە، لەشەر یاریگای بارزانیش لە شاری زاخۆ یانەی هەلۆ دەبێتە میوانی یانەی زاخۆ ئەم یارییەش بۆیانەی هەلۆ تاڕادەیەك گران دەبێت بەهۆی ئەوەی لەبەردەم هاندەران و لەسەر یاریگای زاخۆ یاری دەكەن و هەردوویانەش بۆسێ خاڵی یارییەكە دەجەنگن، یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش لەسەر یاریگای فەرماندەیی لە شاری سلێمانی لە یارییەكی گرنگدا رووبەرووی یانەی نەورۆزی هاو شاری دەبێتەوە ئەم یارییەش بەیەكێك لە یارییە بەهێزەكانی ئەم هەفتەیی شاری سلێمانی هەژمار دەكرێت و هەردوویانەش چاویان لەبەدەست هێنانی سەركەوتنە، رۆژی هەینیش سێ یاری بەرێوە دەچێت و یانەی هەندرێن لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی كەركوك دەكات لە بە هێزترین یاری ئەم هەفتەیە و یاریزانانی هەردوویانەش چاویان لە بەدەست هێنانی سەركەوتنە لە یارییەكە، یانەی پێشمەرگەی هەولێریش كە هەفتەی ڕابردوو دووچاری شكستت بوو لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەم هەفتەیە میوانداری یانەی ئاڵا دەكات بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆ بەدەست هێنانی سەركەوتن و سێ خاڵی یارییەكە، لە شاری سلێمانیش لەسەر یاریگای مەلعەبەكە لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی سلێمانی و ئارارات لەیارییەكی بەهێزدا رووبەرووی یەكتری دەبنەوە، گشت یارییەكانیش لە كاتژمێر30-2دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-كەركوك 11خاڵ
2-پێشمەرگەی هەولێر10خاڵ
3-هەندرێن 10خاڵ
4-دهۆك 10خاڵ
5-ئارارات 8خاڵ
