لە خولی پلە یەكی كوردستان برایەتی بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەكان، ئاشتی و بروسك دۆڕان

لە خولی پلە یەكی كوردستان برایەتی بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەكان، ئاشتی و بروسك دۆڕان
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی تۆپی پێی یانەپ لە نایابەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان چەند یارییەكی گرنگ و بەهێز لە نێوان تیپە بەشداربووەكانی خولەكە بەرێوەچوو، یانەی برایەتی شاری هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی سیروانی نوێ‌ لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی برایەتی تونیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ بەكۆتایی هات، گۆڵەكانی یانەی برایەتی لە رێگای هەریەك لە یاریزانان(عەبدولقادر تەها وهێمن فوئاد)تۆماركران و برایەتی هەرلە پێشەنگ مایەوە، لە شاری كۆیەش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی كۆیەو هەڵەبجەی شەهید رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی كۆیە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی(3-0)گۆڵ بە سودی خۆیان كۆتایی پێبهێنن گۆڵەكانی كۆیە لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(بۆكان كەریم، یونس حەسەن، و حوسێن عەزیز)تۆماركران ، یانەی سەورەش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا بە یانەی سەرچناری شاری سلێمانی دۆرا بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی سەرچنار لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(ئاڵان محەمەدو ئارام عەلی) تۆماركرا و تاكە گۆڵی سەورەش یاریزان (عەدنان خێروللا)تۆماری كرد، لەسەر یاریگای پردی هەردوو یانەی بروسك وئاڵتون كۆپری بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا هەرچەندە یانەی بروسك ئاستێكی باشی پێشكەش بەڵام بە تاكە گۆلێك یارییەكەی دۆڕاند، یانەی خاكیش لەشاری كەركوك سەركەوتنێگی گەورەی بەسەر یانەی ئاشتی بەدەست هیچنا و بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ یارییەكەی لێ‌ بردەوە، لە شاری دهۆكیش لە یارییەكی بەهێزدا یانەی سێمێل ئەم هەفتەیەش نەیتوانی سەركەوتن تۆماربكات كاتێك رووبەرووی یانەی شەهیدانی دەروازەی ڕاپەرین بووەو یارییەكەی بە ئەنجامی(1-1)گۆڵ بەیەكسان بوونی هەردوو لا بەكۆتایی هات و هەردوویانە بە خالێك ڕازی بوون، یانەی سۆرانیش ئەم هەفتەیەش دووخاڵی گرنگی لەدەستدا لەسەر یاریگای خۆی كاتێك میوانداری یانەی خانەقینی كردو هەردوولا بەش گۆلێك یەكسان بوون، ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەیە.
1-برایەتی 12خاڵ
2-خاك 10خاڵ
3-شەهیدان 9خاڵ
4 كۆیە 9خاڵ
5-ئاشتی 8خاڵ
Top