پیلێ رێز لە بڕیارەكەی كۆستا دەگرێت

پیلێ رێز لە بڕیارەكەی   كۆستا دەگرێت
ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی و گەوهەری رەش پیلێ رایگەیاند رێز لە بڕیاری یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دیگۆ كۆستا دەگرێت سەبارەت بە هەڵبژاردنی یاریكردن بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە جیاتی یاریكردن بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل كە هەڵبژاردەی دایكە، پیلێ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی گوتی: من رێز لە بڕیار و خواستی كۆستا دەگرم، لەوانەیە هەندێك هۆكار هەبن وای لێكردبێت ئەم بڕیارە بدات و یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بكات نەك هەڵبژاردەی بەڕازیل ئەم بڕیارەش بۆ خۆی دەگەڕێتەوە،لەوانەیە ململانێ لە هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ ئەوەی یاری بكات زۆر بەهێزتر لە یاریكردن بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا. یاریزان دیگۆ كۆستا بەرازیلییە و هەردوو رەگەزنامەی بەڕازیلی و ئیسپانی هەیە و بڕیاری دا یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بكات، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڤیسینتی دیل پۆسكی رایگەیاند كەئاستی كۆستا پێوەر دەبێت بۆ بەشداریكردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالی بەڕازیلی 2014 .
Top