ئەبیدال خەڵاتی فاكیتی ئیتاڵی پێ بەخشرا

ئەبیدال خەڵاتی فاكیتی ئیتاڵی پێ بەخشرا
یاریزانی یانەی مۆناكۆی فەرەنسی ئەریك ئەبیدال لەشاری میلانۆی ئیتالیا خەڵاتی فاكیتی پێ بەخشرا كەدەدرێتە ئەو یاریزانانەی خۆشەویستی و پابەندبوونیان هەیە لەناوەوە و دەرەوەی یاریگا، خەڵاتەكە لەلایەن رۆژنامەی لاجازیتا دیللۆ سپۆرتی وەرزشی ئیتالی پێشكەش بەیاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا كرا دوای ئەوەی نەشتەرگەریی شێرپەنجەی جگەری بۆ ئەنجام درا و دواتر توانی بەورە بەرزییەوە بگەڕێتەوە نێو یاریگاكان و درێژە بەكاروانی یاریكردنی بدات كە ئەوكات لەیانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بوو.
لەلایەن خۆیەوە لەكاتی مەراسیمی پێشكەشكردنی خەڵاتەكە ئەبیدال دووپاتی كردەوە كە شارەزاییەكەی و ئەزموونی وایلێكردووە بتوانێت بەسەر ئاستەنگ و بەربەستەكانی زاڵ بێت، جگە لەمەش پاڵپشتی كردنی خێزانەكەی، چونكە مرۆڤ ناتوانێت لەم ساتانەدا بەتەنیا كارێك بكات.
شایەنی باسە ژمارەیەكی زۆری ئەستێرەكانی یاریی تۆپی پێ و وەرزشكارانی ئیتالیا لەنێواندا سەرۆكی یانەی یۆڤانتس بەشداری ئەم ئاهەنگەبوون و خەڵاتەكەش لەلایەن یاریزانی ئەرژەنتینی خافییر زانیتی پێشكەش بەئەبیدال كرا كە لەكۆتاییەكانی ئەم هەفتەیەدا پشتگیری لەو هەڵمەتە دەربڕی كە لە دژی نەخۆشیی شێرپەنجە لەیاریگاكانی كالتشیۆ دەست پێكراوە.
Top