هۆکاری قورئان خوێندنەکەی مەسعود ئۆزێل

هۆکاری قورئان خوێندنەکەی مەسعود ئۆزێل
وەکو ئاشکرايە مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی و ياريزانی يانەی ئارسيناڵی ئينگليزی لەپێش دەست پێکردنی يارييەکان دەستەکانی بەرز دەکاتەوەو قورئان دەخوێنێت.

لەو کاتەوەی ئۆزێل لەيانەی ڕياڵ مەدريدەوە پەيوەندی کردووە بە ئارسيناڵ ، ئەم ديمەنە دووبارانەی ئۆزێل ڕاگەياندنەکانی ئينگلتەرای بەخۆيانەوە سەرقاڵ کردووە ، بۆ ئەو مەبەستەش هەواڵی جۆراو جۆر بڵاو دەکرێتەوە لەسەری، يەکێک لەڕۆژنامەکانی ئينگلتەرا لەزاری ئۆزێلەوە بڵاوی کردۆتەوە لەميانەی ئاراستە کردنی ئەو پرسيارە بۆ ئۆزێل ، لەوەڵامدا ووتويەتی " ئامانجی من لە خوێندنی قورئانی پيرۆز لەپێش دەست پێکردنی يارييەکاندا ئەوەيە يارمەتیم بدات و بيرو هزرم لەسەر يارييەکە بێت و بە ئاگابێمەوە ".

هەروەها ئۆزێل ئامۆژگاری هاوڕێکانی کردووە بە ئەنجامدانی نوێژ چونکە گەر بێت و نوێژ بکەن لەماوەی ئەو نێوانەدا پارێزراون ، بەڵام کارێکی تری سەرنج ڕاکێشی ئۆزێل ئەوەيە لەکاتی بەشداری کردنی لە يارييەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانيادا لەکاتی خستنە سەری سرودی نيشتمانی ئۆزێل قورئان دەخوێنێت.











خەندان
Top