ڕێی مايسترۆ: بەيەک جوڵانەوەم ڕۆناڵدۆ و مێسی تەخت دەکەم

ڕێی مايسترۆ: بەيەک جوڵانەوەم ڕۆناڵدۆ و مێسی تەخت دەکەم
زۆرانبازی مەکسيکی و ياريزانی WWE لەميانەی لێدوانێکيدا بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئيسپانی ڕايگەياند بەيەک جوڵەم هەردوو ياريزان ليۆ مێسی و کرستيانۆ ڕۆناڵذۆ تەخت دەکەم.

لەميانەی چاوپێکەوتنێکيدا ڕێی مايسترۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکا لە پرسيارێکیدا کە ئاڕاستەی مايسترۆ کرا لەلايەن مارکاوە، لێی پرسرا ئايا لێدوانی تۆ چييە سەبارەت بە مێسی و ڕۆناڵدۆ ، لەوەڵامدا زۆرانبازەکە ووتبوی " لەگەڵ ڕێزم بۆ ڕياڵ مەدريد و بەرشلۆنە و هەردوو ياريزانەکە بەڵام مێسی و ڕۆناڵدۆ بەرگەی يەک جوڵانەوەم ناگرن کە ناسراوە بە جوڵەی 619 چونکە ناتوانن هەڵسنەوە سەر پێ ".

ڕیی مايسترۆ زۆرانبازێکی بەناوبانگی مەکسيکييە لە چەند ساڵی ڕابردوو ئەستێرەيەکی دياری دەبليو دەبليو ئی بووە بەڵام بەهۆی زۆری پێکانەکانييەوە ماوە ماوە دابڕاوە لەياریی کردن، ئێستا تەمەنی ٣٩ ساڵە، ناوبراو لەکاتی ياریی کردنيدا جولەی 619 هەبووە بۆ کۆتايیی هێنانی ياريزانی بەرامبەری













خەندان
Top