پاڵەوانێتیی نێشانەشكێنی یـــانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو

پاڵەوانێتیی نێشانەشكێنی یـــانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی نیشانەشكێنی لە شارەكانی كوردستان وخزمەت كردنی زیاتری لاوان و تازە پێگەیشتووان بۆكچان و كوڕان، بەچاودێریی لێژنەی ئۆڵۆمپیی كوردستان و بەسەرپەرشتیی یەكێتیی ناوەندیی نیشانەشكێنی كوردستان و بەبەشداری 28 یاریزانی كوڕوكچ لە هەردوو ئاستی تازە پێگەیشتووان و لاوان لە شاری سلێمانی پاڵەوانیەتیەكە بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا كوڕان و كچانی یانەكان بۆماوەی دووڕۆژ ململانێیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوە پاڵەوانێتییەكە، لەبارە پاڵەوانێتییەكەش كاروان عەبدولكەریم ئەمینداری دارایی یەكێتیی ناوەندیی نیشانە شكێنی كوردستان بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی ئەم یارییە لە شارەكانی كوردستان بۆ زیاتربەرەو پێش بردنی یارییەكە ئەم پاڵەوانێتییەمان ئەنجامدابوو لە هەردوو جۆری تفەنگ و دەمانچە بەبەشداریی 28 یاریزانی یانەكانی هەریەك لە شارەكانی هەولێرو كەركوك و سلێمانی ئاستی پاڵەوانێتییەكەش زۆر بەرز بوو ئەنجامی كۆتاییش بەمشێوەی خوارەوەبوو:
تازە پێگەیشتووان- كوڕ- تفەنگ
1-فەرمان رەزا كەریم- ئاشتی 467خاڵ
لاوان –كچ - دەمانچە
1-ڕاز كامەران - ئاشتی 319خاڵ
لاوان – كچ - تفەنگ
1-بێریڤان جەبار- پێشمەرگەی سلێمانی - 346خاڵ
لاوان –كوڕان -تفەنگ
1-رێباز عەلی – پێشمەرگەی سلێمانی -442خاڵ
لاوان –كوڕان - دەمانچە
1-نەوا رێبوار- نەورۆز-424خاڵ
تازەپێگەیشتوان -كوڕان- دەمانچە
1-شكۆ سەباح- پێشمەرگەی سلێمانی -487خاڵ
تازەپێگەیشتووان-كچ -تفەنگ
1-ئاڤا عەتا-پێشمەرگەی سلێمانی -351خاڵ
تازەپێگەیشتووان-كچ -دەمانچە
1-ئایا عەتا-پێشمەرگەی سلێمانی -307خاڵ
Top