دوايين هەواڵەکانی گواستنەوەی ياريزانان

دوايين هەواڵەکانی گواستنەوەی ياريزانان
ڕۆژ بە ڕۆژ بەنزيک بوونەوە لە کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی بازاڕی ياريزانان لە وەرزی زستانەدا دەنگۆکانيش زياتر دەبن، ماوەی دوو هەفتەيە ئەم دەنگۆيانە لە ووڵاتی ئينگلتەرا هەيە:

ڕۆژنامەی ميرەری ئينگليزی:

يارمەتیدەری ڕاهێنەر مۆيس داوای لێی کردووە گۆندۆگان بێنێتە ڕيزەکانی مانچستەر يونايتدەوە.

ديمبا با دەيەوێت بەرەو ئارسيناڵ بڕوات.

ليڤەرپوڵ هەوڵ بۆ پەلکێش کردنی گۆڵکاری يانەی فولهام موسا ديمبلی دەدات.

گۆڵپارێزەکەی تۆتێنهام هێريلۆ گۆمێز دەگەڕێتەوە بۆ بەڕازيل لە يانەيەکی ئەو ووڵاتەدا درێژە بە ياریی کردن دەدات.

دەيلی ستار: ئارسيناڵ بەبڕی ١٥ مليۆن پاوەند گرێبەستی خۆی پێشکەش بە چێڵسی دەکات لەپێناو ديمبا با.

زە سەن: ساموێل ئيتۆ بەرەو ئەمريکا دەڕوات وياریی بۆ يانەی تۆرنتۆ دەکات لەهاوينی داهاتوو.

زە سەن: فيۆرنتينا و ئينتەر ميلان لە ململانێدان بۆ هێنانی ياريزانی وێستهام گاستۆن ڕاميرێز.



















خەندان
Top