نرخی گواستنەوەی يارييەکانی چامپيۆنس ليگ و پرێمەر ليگ
لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە نرخی گواستنەوەی يارييەکانی چامپيۆنس ليگ و يۆرۆپا ليگ بۆ سێ وەرز بڕی ١.٠٧ مليار يۆرۆ فڕۆشراوە، هەروەها کەناڵی (بی تی سپۆڕت) تەنها ٣٥٠ ياریی خولەکە دەگوازێتەوە بەبڕی ٣٥٨ مليۆن يۆرۆ ، سەرجەم يارييەکانی ئەو دوو خولە ئەوروپييە کەناڵەکانی سکای سپۆڕت و ئای تی ڤی کريويانەتەوە.
بەڵام کەناڵی بيتی سپۆڕت بۆ يەک وەرز مافی گواستنەوەی يارييەکانی خولی ئينگليزی کڕيوەتەوە بەبڕی ٨٨٤ هەزار يۆرۆ ، لە بەرامبەردا تۆڕی کەناڵی سکای سپۆڕت بەبڕی ٢.٨ مليۆن يۆرۆ ١١٦ ياریی خولی پرێمەر ليگی کڕيوەتەوە.
خەندان
