ئۆفەرێکی تايبەت لە فينگەرەوە بۆ سيتيزنس

ئۆفەرێکی تايبەت لە فينگەرەوە بۆ سيتيزنس
ئارسن فينگەری ڕاهێنەری يانەی ئارسيناڵ بەشێوەيەکی فەرمیی داوای لەدەستەی کارگێڕی يانەکەی کرد ئۆفەری تايبەتی خۆيان پێشکەش بە مانچستەر سيتی بکەن.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەيلی مەيلی ئينگليزی ئارسيناڵ ئامادەيە بەبڕی ١٥ مليۆن پاوەند پێشکەش بە مان سيتی بکات لەپێناو بەدەستهێنانی ميکا ڕيچاردسی ئينگليزی و ياريزانی سيتيزنس لەبازاڕی گواستنەوەی زستانەی ياريزانان دا ، لە هەواڵەکەدا هاتووە فينگەر بەهۆی چوونە تەمەنی باکاری سانيای ياريزانی يانەکەوە لەهەوڵی دۆزينەوەی جێگرەوەی ياريزانی يانەکەدايە بۆ ئەو مەبەستەش ڕيچارد بەباشترين ياريزان دەزانێت بۆ تۆپ هاوێژەکان، داوای کردووە بەفەرمیی بچنە پێشەوە بۆ هێنانی ياريزانەکە.

ميکا ڕيچاردسی تەمەن ٢٥ ساڵ لەماوەی ياریی کردنی بۆ سيتيزنس ١١ جار دووچاری پێکان بۆتەوە.






















خەندان
Top