تێڤێز بە باشترينی مانگی ١٠ هەڵبژێردرا
خولی ئيتاڵيا وەک خولەکانی تری ئەوروپا دوای تێپەڕ بوونی مانگێک باشترين ياريزانی ئەو مانگە دياری دەکات، بۆ مانگی ١٠ ياريزانە ئەرجەنتينييەکە کارلۆس تێڤێز بە باشترين ياريزان هەڵبژێردراو خەڵاتەکەش لەلايەن يەکێتی تۆپی پێی ئيتاڵياوە لە پێش ياريی يوڤانتۆس بەرامبەر ناپۆلی پێی بەخشرا، کەيارييەکە بە بردنەوەی يوڤی بەئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام بەکۆتا هات.
تێڤێز لەماوەی ياريی کردنيدا لەسەرەتای وەرزەوە لەخولی سێريا ئەی ئاستێکی بەرزی پيشانداوەو توانيويەتی لەکۆی بەشداری کردنی لە ١١ ياریدا لە خولەکە شەش گۆڵ تۆمار بکات و يارمەتی خانمە پيرەکە بدات بۆ پێشڕەوی کردنی بەرەو يەکەمی ڕيزبەندی، کارليتۆس لە ١ / ٧ ئەمساڵەوە بەبڕی نۆ مليۆن يۆرۆ لە مانچستەر سيتیيەوە پەيوەندی کرد بە يوڤانتۆس.
خەندان
