ئەمساڵ بۆ ليۆنێل مێسی بەکۆتاهات
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لەياریی بەرشلۆنە بەرامبەر بە ڕياڵ بيتس لەميانەی يارييەکانی هەفتەی ١٣ی لاليگادا ، ليۆنێل مێسی ئەرجەنتينی و ياريزانی بەرشلۆنە دووچاری پێکان هات ، دوای ئەنجامدانی پشکنينی وورد بۆ ئەو ياريزانە دەرکەوت هەمان پێکانی ساڵانی ڕابردوويەتی، ياريزانی ناوبراو لە چوار ساڵی ڕابردوو ماوە ماوە بەهۆی ئازاری ماسولەکەکان و ڕانی چەپی لەياريگاکان دوور دەکەوتەوە بەڵام دواجار شەوی ڕابردوو بووە هۆی ڕووداوێکی ناخۆش بۆ سەرجەم هاندەران و ياريزانانی بەرشلۆنە بەهۆی دوور کەوتنەوەی مێسی بۆ ماوەی ٧ تا ٨ هەفتە، ئەمەش ئەوە دەگەيەنێت ياریی کردنی مێسی لەساڵی ٢٠١٣ بەکۆتا هات و ڕەنگە لەمانگی يەکی ساڵی ٢٠١٤ بگەڕێتەوە ياريگاکان.
هەروەها لەلايەن خۆيەوە يانەی بەرشلۆنە بەفەرمیی بڵاوی کردەوە مێسی بەهۆی پێکانەوە دادەبڕێت لەياريگاکان ، بۆ ئەو مەبەستەش وەرگرتنی چارەسەری تايبەت بۆ مێسی بە دوو قۆناغ دەبێت ، قۆناغی يەکەميان لە بەرشلۆنە و قۆناغی دووەميشيان لە بۆينس ئايرسی ئەرجەنتين دەبێت.
خەندان
