راهێنه‌ری سۆسیداد هۆكاری سه‌ره‌كی دۆڕاندنه قورسه‌كه‌یان ئاشكراده‌كات
له‌دوای یارییه‌كه‌ی نێوان ریاڵ مه‌درید و ریاڵ سۆسیداد كه (5-1) له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی شاهانه كۆتاییهات، راهێنه‌ری یانه باسكیه‌كه رایگه‌یاند: هه‌ركاتێك چابی ئه‌لۆنسۆ یاریی بكات، ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر هێڵی ناوه‌ڕاستدا و سه‌رجه‌م پلانه‌كانمان ئاوه‌ژوو ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ووتی: هۆكاری سه‌ره‌كی دۆڕاندنمان ئه‌لۆنسۆ بوو، هه‌رچه‌نده ویستمان له‌گێمی دووه‌مدا باره‌كه به‌لای خۆماندا هاوسه‌نگ بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌و كاره‌ماندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین و ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ندان
