لە یاری پلەی ئۆفدا كچانی ئەكاد لە نازناوەكە نزیكن
لەمیانی یارییەكانی خولی تۆپی باسكەی كچانی یانەكانی كوردستان لە یاری پلەی ئۆف(playoff) كە هەردوو یانەی ئەكادی شارۆچكەی عەنكاوە وكچانی سیروانی نوێ دوای بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە گەیشتبوونە یارییەكانی پلەی ئۆف لە یەكەم یاری پلەی ئۆفیش لە نێوان هەردوو یانە لە هاوینە هەواری پیرمام لەسەر یاریگای یانەی ئارارات هەردوو یانە رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكە بە تایبەتی یاریزانانی یانەی ئەكادی خاوەن یاریگاو هاندەر و توانیان بە تەكتیكە هونەرییە جوانەكانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و بەرێنمایی راهێنەرەكەیان یاریزانانی ئەكاد لە هەموو لایەكەوە یاریگایان كۆنترۆل كردبوو هەر بۆیە توانیان یارییەكەش لەبەرژەوەندی خۆیان بە كۆتایی بهێنن بە ئەنجامی (56-29)خاڵ لە كچانی سیروانی نوێ ببەنەوە، بریاریشە هەفتەی داهاتوو لە شاری سلێمانی یاری دووەمی پلەی ئۆف بباتەوە و ئەگەر یانەی ئەكاد لەم یارییەش براوە بێت ڕاستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی خولەكە ئەگەر سیروانی نوێ براوە بێت ئەوە پەنا بۆیارییەكی تری پلەی ئۆف دەبن، جێگای ئاماژە پێكردنە ئەم سیستەمی پلەی ئۆفە یەكمجارە لە هەرێمی كوردستان لەلایەن یەكێتی ناوەندی تۆپی باسكەی كوردستان جێ بەجێ دەكرێت.
