لە خولی بژاردەی عێراقی زاخۆ درێژەی بە شكستەكان دا و دهۆكیش بە خالێك ڕازی بوو

لە خولی بژاردەی عێراقی   زاخۆ درێژەی بە شكستەكان دا و دهۆكیش بە خالێك ڕازی بوو
كارزان كانەبی
لە چوار چێوەی یارییەكانی هەفتەی سێ‌ یەمی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە چەند یاریگایەكی شارەكانی عێراق سێ‌ یاری گرنگ و بەهێز ئەنجامدران، لەسەر یرایگای بارزان لە شاری زاخۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی كە هاتبوون بۆهاندانی یانەی زاخۆ هەردوو یانەی زاخۆ وبەغداد رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكە ، یاریزانانی هەردوویانەش هەرچەندە لە ژێر لێزمەی باران یارییان دەكرد و چەندین هێرشیان دەبردە سەرگۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلێك ، یانەی زاخۆ بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران هەوڵێ‌ زۆریان دا بۆتۆماركردنی گۆڵ و لەبەرامبەریشدا تیپی میوان هەوڵی سێ‌ خاڵی یارییەكەی دەدا و سەرئەنجامیش یانەی بەغداد توانی یارییەكە بەسوودی خۆی كۆتایی پێبهێت بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ یارییەكەی بردەوە و زاخۆش تووشی سێ‌ یەمی شكستی لەسەریەك بوو، لەشاری میسانیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی دهۆك و نەفتی میسان رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە هەموو هەولێكیان بۆبەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە بوو بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو هەردوویانە بە گۆلێك یەكسان بوون و بەخالێك لە یاریگا هاتنە دەرەوە و گۆڵی دهۆك یاریزان عەلی قاسم تۆماری كرد،یانەی دهۆك لەم یارییە بە دە یاریزان یارییەكەی تەواو كرد، یانەی مەسافیش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری بەغداد لە یارییەكی بەهێزدا رووبەرووی یانەی مینای شاری بەسرە بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی مینا توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ لە یانەی مەسافی بردەوە، لەم هەفتەیەش سێ‌ یاریی خولەكە دواخرابوو بەهۆی بەشداری كردنی ژمارەیەك یاریزانی یانەكان لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق.
Top