لە خولی نایابی كوردستان هەندرێن دێربی پایتەختی بردەوە، پێشمەرگەی سلێمانیش براوە بوو

لە خولی نایابی كوردستان  هەندرێن دێربی پایتەختی بردەوە، پێشمەرگەی سلێمانیش براوە بوو
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان چەند یارییەكی گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لەسەر یاریگای كۆلێژی زانست لە شاری هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا یانەی ئاڵا لە دوا ساتەكانی یاری كردن یانەی سلێمانی لە زەوی داو یارییەكەی بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ لێ‌ بردەوە، گۆڵەكانی ئاڵا هەریەك لە یاریزانان(سلێمان رەزا، حەیدەر سەدیق) لە خولەكەكانی 92و 93 تۆماریان كرد، تاكە گۆڵی سلێمانی یاریزان بورهان عەبدول كەریم لە خولەكی 29ی یارییەكە تۆماری كرد، لە شاری كەلاریش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بووە میوانی یانەی شێروانەو لەیارییەكی بەهێزدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی یارییەكە بباتەوە و یەكەم سەركەوتن لە خولەكە تۆماربكات بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی پێشمەرگە لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(ئاكۆ نوری، وڵات سالح)لەخولەكەكانی 15و91 تۆماریان كرد، تاكە گۆڵی شێروانە یاریزان ئەركان رەحیم لە خولەكی 17ی یارییەكە تۆماری كرد، لەسەر یاریگای بلێ‌ لەبارزان یانەی هەلۆ سەركەوتنێكی گرنگی بەسەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەدەست هێناو یارییەكەی بە گۆلێكی یاریزان(هۆزڤان زاهید)تۆماری كرد لە خولەكی 0ی یارییەكە، هەردوویانەی دهۆك و ئارارات لە یارییەكی بەهێزدا بە گۆلێك یەكسان بوون و بەخالێك لە یاریگا هاتنە دەرەوە، گۆڵی دهۆك یاریزان ئەحمەد مەئمون لە خولەكی 70تۆماری كردو گۆڵی ئارارات بەهێز ئەنوەر لە خولەكی 83تۆماری كرد، یانەی كەركوكیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا رووبەرووی یانەی زاخۆ بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوویانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو بە بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون و كەركوك لە پێشەنگ مایەوە، لەشاری سلێمانیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی زێرەڤانی و نەورۆز رووبەرووی یەكتری بوونەوە بە بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لەشاری هەولێریش لەسەر یاریگای یانەی هەندرێن لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەولێرو هەندرێن بەیەك گەیشتن لە یارییەكەشدا یاریزانانی هەردوویانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یارییەكەش لەبەرژەوەندی یانەی هەندرێن بەكۆتایی هات بە گۆلێكی یاریزان رێبوار نەجمەدین بە كۆتایی هات، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-كەركوك 11 خاڵ
2-پێشمەرگەی هەولێر10خاڵ
3- هەندرێن 10خاڵ
4-دهۆك 10خاڵ
4-هەندرێن 10خاڵ
5-ئارارات 8خاڵ
Top