گۆڕانكارییه‌كی نوێ و گرنگ له‌خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونیدا
له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌یی كهلهئهبو زه‌بی ئیمارات به‌سترا، پرسیاری گۆڕانكارییه‌كانی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی لهپلاتهر كرا و ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه گۆڕانكاریی كراوه و ئه‌مساڵ له‌بری ئه‌وه‌ی له‌قۆناغی كۆتاییدا سێ یاریزان ركابه‌ری بكه‌ن ژماره‌كه زیادكراوه بۆ 5 یاریزان.
له‌باره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه‌وه راگه‌یاندنه‌كانی جیهان بۆچوونی خۆیان هه‌بوو، هه‌ندێكیان پێیان وایه ئه‌وه جۆرێكه له‌هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گرنگیپێدانی زیاتر له‌لایه‌ن میدیاكارانه‌وه چونكه ئه‌و كاته پێنج یاریزان نوێنه‌ری پێنج وڵاتی جیاوازبن ئه‌وا روماڵكردن و سپۆنسه‌ری كردنی خه‌ڵاته‌كه زیاتر ده‌بێت.
پێده‌چێت ئه‌مساڵ ركابه‌ریی نێوان یاریزانان زۆر له‌رابردوو به‌هێزتربێت و وابڕیاره له‌مانگی كانونی دووه‌می 2014 دا لهمهراسیمێكدا ناوی یاریزانی براوه ئاشكرابكرێت.
خه‌ندان
