به‌هۆی رۆناڵدۆ-وه رۆناڵدۆ كه‌وته بارێكی نه‌خوازراوه‌وه
رۆناڵدۆی به‌ڕازیلی دووچاری روداوێكی نه‌خوازراوبوو ئه‌ویش له‌كاتی خه‌ڵاتكردنی له‌باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ویش دوای تێكه‌ڵكردنی ناوی رۆناڵدۆ دا لیما و كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌لایه‌ن وه‌زیری وه‌رزشی فه‌ڕه‌نساوه.
ئه‌و وه‌زیره روی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رخست و پیشانی هه‌مووانیدا كه‌هیچ سه‌ره‌تایه‌كی وه‌رزش نازانێت جارێك به‌رۆناڵدۆی به‌ڕازیلی ووت كریستیانۆ رۆناڵدۆ و دواتر ووتی به‌ڕازیل خۆی ئاماده‌ده‌كات بۆ مۆندیالی 2016 له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێت 2014.
خه‌ندان
