لە خولی بژاردەی عێراقی هەینی دهۆك و زاخۆ دوویاری گرنگ ئەنجام دەدەن

لە خولی بژاردەی عێراقی   هەینی دهۆك و زاخۆ دوویاری گرنگ ئەنجام دەدەن
كارزان كانەبی

لە چوار چێوەی یارییەكانی هەفتەی سێ‌ یەمی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی بریارە سبەی هەینی و رۆژی شەممە پێنج یاری گرنگ لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی عێراقی ئەنجام بدرێت لە نێوان یانە بەشداربووەكانی خولەكە، یانەی دهۆك لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی نەفتی میسان دەبێتەوە ، بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی دهۆك ئامادەكارییەكی باشیان كردوە لەسەر دەستی راهێنەری یانەكە فەجر ئیبراهیمی سوری ، تەواوی یاریزانانی یانەكەش لە ئامادە باشی دان بۆئەنجامدانی ئەم یارییەو بەدەست هێنانی سێ‌ خالێ‌ یارییەكە بۆ زیاتر خۆ نزیك كردوە لە سەرووی ریزبەندی یانەكان و نەفتی میسانیش هیوای بەدەست هێنانی سەركەوتنە لەبەرامبەر یانەی دهۆك، یانەی زاخۆش كە لەدوو یاری رابردوو نەیتوانیوە ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێ‌ و هیچ خالێكی كۆنەكرۆدتەوە لەم وەرزە سەرەرای ئەوەش چەندین گرێبەستی گران بەهای تۆماركردوە لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەغداد دەكات، هەر چەندە یانەی زاخۆ لەم یارییە ئەركی زەحمەتە بەڵام بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەرانی چاوی لە بەدەست هێنانی سەركەوتن و یەكەم سێ‌ خاڵە لەم وەزرە و یاریزانانی یانەكەش ئامادەكاری باشیان كردوە، یانەی كەربەلاش لەسەر یاریگای

خۆی میوانداری یانەی نەفتی شاری بەغداد دەكات لە یارییەگی گرنگدا، رۆژی شەممەش یانەی زەورا لەسەر یاریگای شەعب لە شاری بەغداد میوانداری یانەی كەرخ دەكات لە یارییەكی گرنگدا، هەر لە شاری بەغداش یانەی مەسافی رووبەرووی یانەی مینای شاری بەسرە دەبێتەوە لە یارییەكی گرنگدا، یارییەكانی هەریەك لە یانەكانی هەولێرو نەجەف وتەلەبەو شورتە وجەوییە و نەفتی جنوب بەهۆی بەشداری كردنی ژمارەیەك لە یاریزانانی یانە جەماوەرییەكان بە هەڵبژاردەی عێراق دواخرا بەبریاری یەكێتی تۆپی پێی عێراقی و سەرجەم یارییەكانی رتیش لە كاتژمێر30-2ی دوای نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.

1-هەولێر6خاڵ

2-جەوییە 6خاڵ

3-بغداد6خاڵ
Top