پلگرینی: لەكۆتاییدا هاتمە ئەو بڕوایەی جۆ هارت دوور بخەمەوە

پلگرینی: لەكۆتاییدا هاتمە ئەو بڕوایەی جۆ هارت دوور بخەمەوە
ماڵپەری سپۆرت مۆڵی وەرزشی بڵاوی كردۆتەوە مانوێل پلگرینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی رایگەیاندووە كە لەدواساتەكاندا هاتە ئەو بڕوایەی جۆ هارت گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئینگلتەراو یانەی مان ستی پێگەی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكیی یانەكە لەدەست بدات بەهۆی هەڵە كوشندەو دووبارەكراوەكانی كە چەندین گۆڵی لێ تۆمار كراوەو بۆتە هۆكاری شكستی یانەكە و نیشانەی پرسیار لەلایەن چاودێرانەوە.
هەروەها ماڵپەری ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە كە پلگرینی تا یاریی یانەكەی بەرامبەر چێلسی متمانەی بە جۆ هارت هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی دووبارە هەڵەیەكی كرد بەهۆیەوە بوە هۆی تۆماركردنی گۆڵی سەركەوتن لەلایەن یاریزانی چێلسی فرناندۆ تۆریس بەدۆڕاندانی یانەكەی لە دوا ساتەكانی یاریەكە. بەم هەنگاوەش هەل بۆ گۆڵپارێزی رۆمانی یەدەگ كۆستل بانتیلیمون دەڕەخسێت كە بەشێوەیەكی سەرەكی یاری بكات لەیاریی داهاتووی یانەكەی بەرامبەر نۆرویتش سیتی، بۆیە گەر كۆستل بتوانێت جێگای خۆی بكاتەوە ئەوا دەچێتە پێكهاتەی سەرەكیی یانەكەو شوێنی جۆهارت دەگرێتەوە.
Top