گاليانی لەنێوان ڕياڵ مەدريد و پاريس سان جێرمان دا

گاليانی لەنێوان ڕياڵ مەدريد و پاريس سان جێرمان دا
چەند ڕۆژنامەيەکی ئيتاڵی دەنگۆی ئەوەيان بڵاو کردەوە ئادريانۆ گاليانی جێگری بەڕێوەبەری ئەیسی ميلان دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت بەهۆی چەند هۆکارێکی تايبەتەوە.

لەو بارەيەوە گاليانی جێگری سەرۆکی ميلان لەلێدوانێکيدا بۆ يەکێک لەڕۆژنامەکانی ئيتاڵيا دواو ئاماژەی بەوەدا بەهۆی هەبوونی کێشەو بيروڕای جياواز لەگەڵ باربارای کچی سەرۆکی يانەکە پێدەچێت دەستبەرداری پۆستەکەی بێت و هەريەک لەيانەکانی ڕياڵ مەدريد و پاريس سان جێرمان ئامادەن پۆستێکی ئەکتيڤ بدەنە گاليانی، چونکە باربارا پاولۆ مالدينی دەست نيشانکردووە بۆ ئەو پۆستەی گاليانی.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆڕتی ئيتاڵی هەمان هەواڵی پشت ڕاستکردۆتەوەو ڕايگەياندووە لەکاتی وازهێنانی گاليانی لەيانەی ميلان پێرێز بەئەنچيلۆتی ڕاگەياندووە دەتوانێت داوا لەگاليانی بکات بۆ وەرگرتنی پۆستێکی تايبەت لەڕياڵ مەدريد بەهۆی هەبوونی ئەزمونێکی زۆر لەو بوارەدا، هەروەها پاريس سان جێرمان دەيەوێت لەڕێگەی ليۆناردۆوە گاليانی ڕازی بکات بەوەرگرتنی پۆستێک لەيانە پاريسييەکە.










خەندان
Top