سيدۆرف دەبێتە ڕاهێنەری ئەیسی ميلان

سيدۆرف دەبێتە ڕاهێنەری ئەیسی ميلان
کلارێنس سيدۆرفی ياريزانی پێشووی يانەی ئەیسی ميلان لەوەرزی داهاتوو دەبێتە ڕاهێنەری يانەی ناوبراو.

ڕۆژنامەی لارۆبابلێکای ئيتاڵی لەهەواڵێکيدا ڕايگەياندووە باربارای کچی سەرۆکی يانەی ئەیسی ميلان کەوتۆتە ڕێکەوتن لەگەڵ سيدۆرفی ياريزانی پێشووی يانەکە بەمەبەستی وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرايەتی کردنی يانەکە لەسەرەتای وەرزی ٢٠١٤ ەوە ، چونکە باربارا سيدۆرفی زۆر بەدڵە بۆ ئەو ئەرکەو جێگرەوەی ماسيمليانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری ئێستای يانەکە.

سيدۆرف پاش ياریی کردنی بۆ ماوەی ١٠ وەرز لەڕيزی ئەیسی ميلان دواترو لەوەرزی ٢٠١٢ پەيوەندی کرد بەڕيزی يانەی بۆتافۆگۆی بەڕازيلييەوە، گرێبەستەکەی لەهاوينی ٢٠١٤ بەکۆتا دێت.

ياريزانی ناوبراو ٤٣٢ ياریی فەرمیی بۆ ميلان ئەنجامداوەو توانيويەتی ٦٢ گۆڵ تۆمار بکات بۆ يانەکە.
















خەندان
Top